Back

وتاری پۆڵەسی

ڕێگاکانی هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ پەنابەرە سوریەکان کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێن

توێژینەوەیەکی مەیدانی بە ئامانجی دۆزینەوەی چۆنیەتی گۆڕینی کەمپەکانی پەنابەران و شارۆچکەکانی دەوروبەریان بۆ کۆمەڵگای بەرگەگر و پتەوکردنی بنەماکانی خۆژیاندن تێیاندا، وەک ڕێگایەکی نوێ بۆ بەدەنگەوەهاتنی درێژخایەن بۆ قەیرانی ئاوارەکان.

چارەسەرکردنی لاوازیەکانی بنەمای ئابووری هەرێمی کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە شیکاری کەلێنە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و لەخۆگرتنی سیاسەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و کاراکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و بوودجەکەی، گرێدانی دامەزراوەکانی کوردستان بە ئابووری، لە خۆدەگرێت،

ستراتيژێکی نوێ ودرێژخایەن بۆ پرسی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ وپەیوەست بە پرسی ئاوەرکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەرباس و شرۆڤەیان دەکات. وەهەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئەو هەنگاوانە دەستنێشان دەگات کە لەداهاتودا پێويستە بنرێن بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی و کە بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئاراوە.

ڕاپۆرتی سیاسی “ئایندەی کەرکوک: نەخشە ڕێگایەک بۆ چارەسەری پرسی پارێزگاکە”

ڕاپۆرتی سیاسی ئینستیتیوتی مێری دەربارەی کەرکوک چەندین پێشنیازی ڕوون لەخۆ دەگرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئامانجی گەیاندنی پرسی پارێزگاکە بە چارەسەر و زەمینەسازیکردن بۆ دیبەیتی دروستکەر لەمەڕ ئایندەی کەرکوک،

سەرنجی سیاسی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خاڵی تێکشکان: سیاسەتی دراوسێیەتی تورکیا و پێویستی پتەوکردنی هێزی نەرم

ئایا هۆکاری شکستی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گۆڕانی جموجۆڵی دوای بەهاری عەرەبی دەگەڕێتەوە بە دەرچوون لە سنووری تواناکانی، یاخود بەهۆی سنوورداری سیاسەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتەیە؟