Back

وتاری پۆڵەسی

توركومانەکانی ته‌له‌عفه‌ر: تێڕوانينيان بۆ ئاشته‌وايی و ململانێ

ئەم ڕاپۆرتە دەریدەخات کە تورکمان لە تەلەعفەر به‌ زۆريی وێنای ئاشتەوایی وەکو ئامانجێکی ئەمنی و ئاسایشی دەکات کە به‌لايانه‌وه‌ گرنگە بۆ رێخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان به‌ سه‌لامه‌تی

حەشدی شەعبی و ئاينده‌ی عێراق: ململانێی سه‌بناسيوناليزم و دەوڵەت

مه‌ترسی ئەو هێزانەی لەدوای بەزاندنی ڕێکخراوی داعش له‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقی پێويستی به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بابه‌تی ئه‌و راپۆرته‌ شيكاريه‌يه‌ و تێيدا چەندين پێشنياز سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسيە ره‌چاوكراوه‌كانی حەشدی شەعبی لە مەودای نزيک و مامناوەنديدا خراونه‌ته‌ ڕوو.

دەکرێ ئیدارەی ترەمپ ببێت بە سەرەتایەکی نوێ بۆ کورد؟

گۆرینی سیاسەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سیاسەتێکی تەقلیدی بەهێزی لایەنگیری نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی لە سەدەی پێشوو بۆ ئیدارەیەکی دژی جیهانگیری هەروەک بەڵێندراوە لە لایەن سەرۆکی هەلبژێردراو دۆناڵد ترەمپ

رێگرتن لە داڕمانی ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق: هاوسەنگکردنی ئامانجە سیاسیەکان لەگەڵ پێویستیە ئابووریەکان

ئەو ڕاپۆرتە بەشێکە لەو دیبەیتەی کە لە ئێستادا له‌ هەرێمی کوردستاندا هەیە، سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو قەیرانە ئابووریە هەنووکەییەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێیدا تێپەڕدەبێت و هەروەها ڕێکارە خێراکانی حکومەتی هەرێم گرتوونيه‌ته‌ به‌ر بۆ چارەسەرکردنی.

لێكترازان و بە‌دەوڵەتبوون

لە دەرئەنجامی شڵەقانی سەرجەم هاوكێشە سیاسی و ئەمنییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەریكە زەمینەی دەرەكی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی باشووری كوردستان خێرا ئامادە دەبێ. چاودێرە دەرەكییە دۆست و نەیارەكان خەریكن خۆیان لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی لە‌دایكبوونی یەكەم دەوڵەتی كوردی رادەهێنن. لەوەدا رەنگە هەرێمی كوردستانی باشوور تاكە‌ كاندید بێ بۆ بەدەوڵەتبوون لەو چەرخەی ئێستادا، ئەگینا ئەو زەمینەیە‌ بۆ هیچ نەتەوە و كیانێكی دیكە جارێ ساز نەبووە.

ئاڵوگۆڕی ڕوانگەکان بۆ ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەسازدانی پانێڵ لەسەر ئاستی بەرز و ڕێخۆشکردن بۆ بەشداری دیپلۆماتان و بەرپرسانی حکومی، نوێنەری کۆمەڵگای مەدەنی و میدیاكان؛ دیداری مێری ٢٠١٥ بووە هۆی ورژاندنی دیبەیت و گفتوگۆی چڕ، بەڵام لەوەش گرنگتر کارکردن لەسەر ئەو پرسانەیە.