ئه‌رشیڤ بۆ ‘نوێترين بابه‌ت’

ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆژەی توێژینەوە بۆ باشترکردن و جێبەجێکردنی بنەمای هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ ئەو پەنابەرە سوریانەی کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێبوون.

پرۆژەی توێژینەوەی بەدامەزراوەکردن و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەڵدەستێت بە شیکارکردنی لایەنە سیاسی وڕێکخستن و ئابووری و هەرەوەها فاکتەرەکانی بەردەم ئەم پرسە.

مەبەستی سەردانەکە بریتی بوو لە ڕاوەرکرتن و هەڵسەنگاندنی کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بۆچوون و پێشنیارەکانی مێری دەبێتە بەشێک لە پێشنیازەکانی شاندەکە و دەدرێت بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژکردنەوەی ئەرکەکانی یۆنامی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەمموزی ٢٠١٥.

لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕەشنووسی هەمواری یاسای بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات.

دادوەر نەشئەت ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی پابەندبوونی دەستەی دادوەری نیشاندا بۆ ڕیفۆرم کردن لە سیستەمی دادوەری و وەرچەرخاندنی ڕۆڵی سەرپەرشتیاری دادی.

توێژینەوەی کەرکووک سەیری رەهەندە بنچینەییەکان بە بەراورد لەگەڵ ستراتیژی سیاسی لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەکات، بەئامانجی پێدانی تێگەیشتنێکی قوڵتر لە دید و بۆچوونەکانی لایەنە سەرەکییەکان.

وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە بەشداری و پاڵپشتی ئەکادیمی مێری کرد بۆ دروستکردنی ستراتیژییەکی درێژخایەن بەرەو بەدامەزراوەییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.

ئامانجی مێری لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان بریتیە لە فراوانکردنی پەیوەندی هاوبەش لە ئەکادیمیستانی پێشەنگ و دەستەی ڕۆشنبیران لە هەرێمی کوردستان و بەشداریان پێبکات لە دەستپێشخەرییەکانی توێژینەوە و داڕشتنی سیاسەت.

نەتەوە یەکگرتووەکان مێژوویەکی دێرێنی هەیە لە کارکردن لە عێراق لەبواری یارمەتیدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن

ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکی سەرەکی پرۆژەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتانە لە مێری و بە ئامانجی هاریکاریکردنی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە کۆکردنەوە و شیکاریکردنی داتا بۆ کارئاسانیکردن هاوشێوەی سیاسەت و ڕێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتییەکە.