پەروەردە و بەكارخستن بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی بۆ جیپسیەكان لە عێراق

جیپسیەكان (كە ناسراون بە دۆم، قەرەج، هۆستا، دۆمەری یان رۆمانی) خەڵكی بنەڕەتی عێراق و هەرێمی کوردستانن وبەشێكن لە فرەچەشنی فەرهەنگی. ئەم توێژینەوە ئەزموونەکانی ململانێ، ئاوارەبوون و ئەولەویەتەکانی جیپسیەكان رووماڵ دەكات و پێشنیازی پۆڵەسی پێشکەش دەکات.

توندڕەوی توندوتیژ لە موسڵ و هەرێم: کۆنتێکست، پاڵنەرەكان و تێڕوانینی گشتی

ئەم توێژینەوەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بنیاتنانی خۆڕاگری لە دژی توندڕەوی توندوتیژ پێویستی بە بنیاتنانی متمانەی ناو کۆمەڵگا؛ نێوان کۆمەڵگاکان و نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا هەیە.

دەوڵەتسازی لە عێراق

لەو راپۆرتەدا، كەلێن و لاوازیەكانی سیستەمی حوكمڕانی عێراق دەستنیشان كراون؛ تیشك خراوەتە سەر بەربەستە سیاسیەكان و پێشنیازی پۆڵەسی پێشكەش كراوە.

دابینكردنی مافی پێكهاتەی رۆماكان و ئاوێتەكردنیان لە عێراقدا

ئەو راپۆرتە دیراسەتی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری كۆمەڵگای رۆمای عێراق دەكات و پێشنیاز دەكات كە هەردوو حكومەتی فیدرالی و هەرێمی كوردستان چارەسەركردنی كێشەی رۆماكان بكەنە پێشینە.

لامەركەزیەت لە عێراق: پێشكەشكردنی مۆدێلێكی نوێ بە دروومانێكی خۆماڵی

لەو راپۆرتەدا مۆدێلێكی گونجاو، لەسەر بنەمای كەڵتور و مێژوو، بۆ لامەركەزیەت لە عێراقدا پێشنیازكراوە. وە بە جۆرێك داڕێژراوە كە ببێتە رێگاچارەیەك بۆ ئەو ئالینگاریە زۆرانەی رووبەڕووی حكومەتی خۆجێیی دەبنەوە.

دەرفەتێك بۆ داهێنانی پۆلەسی نیشتیمانی سەبارەت بە ئاوارەبوون لە عێراقدا

ئەو راپۆرتە رەوتی ئاوارەبوون لە عێراقدا شی دەكاتەوە، كەلێنەكانی پاراستنی ئاوارەكان دیاری دەكات و پێشنیازی پۆلەسی نیشتیمانی لە عێراقدا پێشكەش دەكات

بەربەستەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان: شیكردنەوە و پێشنیاز

بەربەستەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان ئاڵۆزن. ئەو راپۆرتە پوختەی شیكردنەوە و توێژینەوەی مەیدانیە و كۆمەڵێك پێشنیازی پۆڵەسی پێشكەش دەكات.

چارەسەری درێژخایەن بۆ په‌نابه‌رانى سورى له‌ هه‌رێمى كوردستان

راگواستنى زۆره‌ملێ له‌ سوریا بۆته‌ هۆی بەردەوامبوونی درێژترین قەیرانی ئاوارەبوون له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا. لەو راپۆرتەدا كەلێنەكانی پۆڵەسی دەسنیشانكراون و پێشنیاز پێشكەش بە بڕیاردەرە لۆكالی و عێراقی و نێودەوڵەتیەكان كراوە.