Back

بڵاوكراوه‌كان

چارەسەرکردنی لاوازیەکانی بنەمای ئابووری هەرێمی کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە شیکاری کەلێنە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و لەخۆگرتنی سیاسەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و کاراکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و بوودجەکەی، گرێدانی دامەزراوەکانی کوردستان بە ئابووری، لە خۆدەگرێت،

توندوتیژی دژی ئافرەتان لە کاتی جەنگ و ململانێ

لە مانگی ئابی ٢٠١٥، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە، لە عێراق و سوریا، توندوتیژی سێکسی وەک تاکتیک بەمەبەست بەکارهاتووە، ئەم کارانەشی بە تاوانی جەنگ لە قەڵەم دا.

بنیاتنانی دیموکراسيه‌ت لە هەرێمێک کە پشتی بەستووە بە داهاتی نەوت

گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە وا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی له‌ لێپرسینەوە لە بەرامبەر پێدانی مووچە و خزمەتگوزاریدا دەرباز بکات؛ لە بنەمادا پێچەوانەی خواستە دیموکراسیەکانی هەرێمی كوردستانە.

ستراتيژێکی نوێ ودرێژخایەن بۆ پرسی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ وپەیوەست بە پرسی ئاوەرکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەرباس و شرۆڤەیان دەکات. وەهەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئەو هەنگاوانە دەستنێشان دەگات کە لەداهاتودا پێويستە بنرێن بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی و کە بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئاراوە.

پێویستە کوردستان گفتوگۆکانی بۆ قەرزی نێودەوڵەتی بە ڕوانگەیەکی ڕوونتر دەستپێبکاتەوە

ناکۆکی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە ماوەی مانگی ئاب، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد. ئەم پەرەسەندنانە بوونەتە هۆی لاوازکردنی متمانە لای ئەو وەبەرهێنەرانەی کە ئامادەبوون قەرز بدەن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان. تاکە ڕێگەی دەرچوون لەو قەیرانە ئابووریە، بەلایەنی کەم لە داهاتوویەکی نزیکدا، قوڵکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ بە ڕاکێشانی سەرمایەی نوێ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پارەیەی کە کوردستان نەیتوانیوە لەناوخۆ بەرهەمی بێنێت.

نەوت بەرامبەر بە خۆراک: قەیرانی جیهانی خۆراک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هاوشێوی وڵاتانی کەنداو، عێراق بەشێوەیەکی فراوان پشتی بەستووە بە داهاتی هەناردەکردنی نەوت، هاوردەکردنی خۆراک، بەڵام رێژەی دانیشتووانەکەی بە شێوەێکی بەرچاو لە گەشەدایە.

عێڕاقی دوای مالیکی: چارەنووسێکی نادیار؟

هەرچەندە ئەستەمە پێشبینی بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو بکەین، عێراقی سەردەمی حەیدەر عەبدادی هەنگاودەنێت بۆ ڕزگاربوون لە سیاسەتە تایفیی و نەژادییەکانی مالیکی بەرەو دیالۆگ و ئاشتەوایی