Back

بڵاوكراوه‌كان

چارەسەری درێژخایەن بۆ په‌نابه‌رانى سورى له‌ هه‌رێمى كوردستان

راگواستنى زۆره‌ملێ له‌ سوریا بۆته‌ هۆی بەردەوامبوونی درێژترین قەیرانی ئاوارەبوون له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا. لەو راپۆرتەدا كەلێنەكانی پۆڵەسی دەسنیشانكراون و پێشنیاز پێشكەش بە بڕیاردەرە لۆكالی و عێراقی و نێودەوڵەتیەكان كراوە.

بەدامەزراوەییكردنی پێشمەرگە بۆ سەقامگیركردنی عێراق

لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە بە پرۆسەیەكی ریفۆرمدا تێدەپەڕن بۆ بەدامەزراوەییكردن و بەمۆدێرنكردنیان، بەو ئامانجەی كە بكرێنە هێزێكی پرۆفێشناڵ و بێلایەن. لێرەدا چوارچێوەی پرۆسەكە و پێشنیازی پۆلەسی پێشكەشكراون.

تۆكمەكردنی ئاسایشی كیمیایی لە هەرێمی كوردستان

لە هەرێمی كوردستاندا، كەرەستە کیمیایی زۆر هەن كە بە بەرفراوانی و بە مەبەستی سیڤیل (غەیرە سەربازیی) بەکاردەهێنرێن. هەر ئەو كەرەستانەش لە رابوردوودا لە لایەن ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە كراونەتە چەكی كوشندە و بەكار هێندراون.

ئەمریكا و ئێران و شەبەحی شەڕ

تەنگ پێهەڵچنینی ئێران لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە پێشبینی لێكراو بووە. دیارە ئەمەریكا و ئێران و ئیسرائیل خوازیاری شەڕێكی گەورە نین. ئایا ئەو كرژیە هەتا كوێ بڕ دەكات، وە لەونێوەشدا سیاسەتی عێراق و هەرێمی كوردستان چی بێ؟

راگرتنی گێژاوكی توندوتیژی دژی ژنان لە عێراق

لەگەڵ قەیرانی ئاوارەبوون، توندوتیژی دژی ژنان و كچان لە عێراقداگەیشتە ئاستێكی بێبەزەییانەی نوێ. بەڵام ئێستا هێزێكی پاڵنەری نوێ لە ئارادایە بۆ پاراستنی ئافرەتان و بایەخدان بە رۆڵەكانیان. لەو پوختەیەدا، چارەسەركردنی بەربەستە یاسایی و كۆمەڵایەتیەكانی بەردەم كاراكردنی رۆڵی ئافرەتان تاووتوێكراون.  

بێبەشكردنی خێزانەكانی داعش لە ناسنامەیان: هەوێنێك بۆ نوێكردنەوەی توندڕەوی؟

ئیمڕۆ ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەت و منداڵانی پەیوەست بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە كارتی ناسنامە و بڕوانامەكانیان بێبەشكراون. ئەو جۆرە كارە پێشێلكردنی یاسا عێراقی و نێودەوڵەتیەكانه، و ڕەنگە ببێتە هۆكارێك بۆ نوێبوونەوەی توندوتیژی.