Back

سیمیناری ئینستیتیوتی مێری: کورد لە ئێران: ئاواتەکان وئاستەنگەکان و دەرفەتەکان

ئینستیتیوتی مێری  هەڵدەستێت بە سازدانی سیمینارێکی تايبەت  بۆ بەڕێز موستەفای هیجری، سکرتێری گشتی حيزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سازدەكات به ناونيشانی “کورد لە ئێران :ئاواتەکان وئاستەنگاکان و دەرفەتەکان”

لەو کاتەی کە گۆڕەپانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی هەنگاو دەنێت، کوردانی ئێران هەست بە پەراوێزخستن دەکەن و ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە.لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەسەتهێنانی مافە مەدەنی ودیموکراتیەکان بە شێوازی جۆراو جۆر هەر بەردەوامە.

بەڕێز هیجری لەم وۆرکشۆپەدا تیشک دەخاتە سەر دواگۆڕانکاریەکان و پێشهاتەکان و دەرفەت و بەربەستەکان.

ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بریتیە لە دیبەیتکردن وئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان لە نێوان سیاسەتمەداران و کەسانی ئەکادیمی و توێژەران.

کات:  ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢/ ٨/ ٢٠١٦  کاتژمێر ( ٤) ی دوای نیوەڕۆ 

شوێن : ئینستیتیوتی مێری

بەشداری کردن لەم چالاکیە لەڕێگەی بانگهێشتکردنە وە تەنها شوێنی ٣٠ کورسی هەیە،  ئەندامانی ئارەزوومەند بۆ ئامادەبوون لەم  سیمینارە پێویستە ئیمەیل بنێرن بۆ  events@meri-k.org

بۆ زانیاریتان، ئەم سیمینارە بە زمانی کوردی دەبێت.

mustafa_hijri-

موستەفای هیجری

سکرتێری گشتی حيزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

Comments are closed.