Back

ڕاگەیاندن

 مێری هەوڵدەدات ببێتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و بەردەوامی زانیاری بۆ توێژەران و ئەندامان و ڕۆژنامەنووسان و بەکارهێنەرانی تر. ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران دەتوانن سوود لە شیکار و لێدوان و بڵاوکراوەکانی توێژەرە پسپۆڕەکانی مێری وەربگرن. بەشی میدیا و پەیوەندی مێری زانیاری بەشێوەیەکی بەردەوام بڵاودەکاتەوە و یارمەتی رۆژنامەنووسان دەدات بۆ گەیاندنیان بە پسپۆڕەکانمان بەمەبەستی پێدانی زانیاری زیاتر و ڕێبەری ڕۆژنامەنووسان دەکات بۆ سەرچاوەکانی تری زانیاری. لەم ماڵپەڕە، هەواڵ و شیکاری ئەوتۆ بەردەستە بەڵام بەرپرسیار نین لە بەرامبەر دروستی یان شیکاری ناوەرۆکەکانیان.

تەنیا ستافی توێژینەوەی ڕێگەپێدراو دەتوانێت نوێنەرایەتی مێری بکات لە پەیوەندی کردنیان لەگەڵ ڕاگەیاندن و پەیوەندیان بە مێری لە سەر بڵاوکراوەکان و لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی پێدەکرێت.

ئەندامەکانی مێری ڕێگەیان پێنەدراوە کە ئاماژە بە پەیوەندییان بکەن لەگەڵ مێری بۆ بڵاوکراوەو و چاوپێکەوتن. داوای هاوکاری و هەماهەنگی ڕۆژنامەنووسان دەکەین لە ڕێزگرتنی ئەم داواکارییە بە ئاماژە پێنەکردنی پەیوەندیی ئەندامان بە مێرییەوە.  

لیستی ستافی توێژینەوەی ڕێگەپێدراو بەمەبەستی لێدوان و چاوپێکەوتن لە بڕی مێری بەم زووانە دەخەینە بەردەست، یاخود پەیوەندی بکەن بە    بەشی میدیا و پەیوەندییەکان بە ئیمەیلی: press@meri-k.org