Back

ماڵپەڕی مێری بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی کەوتە کار

 بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە ماڵپەڕی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی کەوتەکار بۆ زیاتر سوودمەندبوونی خوێنەران و خەڵکی كوردستان. مێری هەوڵدەدات ببێتە سەرچاوەیەکی بەردەوامی زانیاری بۆ خوێنەران و توێژەران و ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئەندامەکانی. بەو جۆرە، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەتوانن سوود لە شیکار و زانیاری و دواترین بڵاوکراوەکانی مێری وەربگرن بەئامانجی ڕووماڵکردن و گەیاندنیان بە هاوڵاتیان و دانیشتووانی کوردستان.

ماڵپەڕی مێری زانیاری دەربارەی سەرجەم پرۆگرام و پرۆژە و دواترین چالاکییەکان و کاروچالاکییەکانی داهاتووی لەخۆ گرتووە و رۆژانە بابەت و شیکاری نوێ تێدا بڵاودەکرێتەوە دەربارەی دوا پێشهاتەکانی باردۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکە.

‌هیوادارین ماڵپەڕی مێری بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە پاڵ زمانی ئینگلیزی خزمەت بە خوێنەران و توێژەران و رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکات و هەنگاوێکی تر بێت بە ئاراستەی فەراهەم کردنی ناوەرۆک و بابەتی ئەکادیمی و زانستی بۆ هەموولایەک.

هیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بە بەرپرسیارێتییەوە و بە شێویەکی پڕۆفێشناڵ و پیشەیی مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکان بکەن و بە ئەمانەتەوە ڕووماڵی بکەن و بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی زانیاری و بابەتەکان بکەن.

Comments are closed.