Back

ئینستیتیوتی مێری یەکەم ڕاپۆرتی ساڵانەی کارەکانی بڵاودەکاتەوە

 دوای ساڵێک لە دامەزراندن، ئینستیتیوتی مێری یەکەم ڕاپۆرتی ساڵانەی (٢٠١٥/٢٠١٤) بڵاودەکاتەوە کەپوختەیەکی تێر و تەسەل دەربارەی چالاکی و پڕۆژەکانی توێژینەوە و بڵاوکراوەکانی ئینستیتیوت لەخۆ دەگرێت. لە نێویاندا، ڕیفۆرمی سیستەمی دادوەری و داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان وە بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕێکخستنەوە و بەدامەزراوەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و قەیرانی ئەمنی و شەڕی دژی داعش و قەیرانی ئابووری و دۆزینەوەی نەخشەڕێگا بۆ پرسی کەرکووک و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دراوسێکانی و کێشەی ئاوارە و پەنابەران و پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

بەهەمان شێوە، ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر گرنگترین ئەو دیدار و کۆنفرانس و دیبەیتانەی کە ئینستیتیوتی مێری لە ماوەی ساڵی یەکەمی تەمەنی سەبارەت بە پرسە گرنگ و هەستیارەکان بۆ برەودان بە کەلتوری دیالۆگ بە ئامانجی ڕیفۆرم و بەدامەزراوەکردن و ئاشتەوایی سازیکردوون. هەروەها، بەشداری کارای توێژەرانی ئینستیتیوت لە کۆنفرانس و دیدارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دەوڵەمەندکردنی دیبەیت و گفتوگۆکان.

بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکەن.

Comments are closed.