Back

نەینەوا: پێداویستی و ئاوات و تێڕوانینەکانی خەڵک بۆ حوکمڕانی

نەینەوا: پێداویستی و ئاوات و تێڕوانینەکانی خەڵک بۆ حوکمڕانی

لەم پانێڵەدا  تیشک یگفتوگۆکان خرایە سەر پێداویستی و ئاوات و تێڕوانینەکانی خەڵکی نەینەوا بۆ حوکمڕانی لە پارێزگاکەدا. جێسیکا فیندلی لە پەیمانگای نێودەوڵەتی کۆمارییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بابەتەکانی پانێڵەکەی خستەڕوو و بانگهێشتی بەشدارییەکانی کرد. ئەو بانگهێشتی ئوسامە ئەلغەریزی لە پەیمانگای ئاشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد، بۆ ئەوەی دەرەنجامە سەرەکییەکانی ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی کە پەیمانگاكەی ئەنجامیدابوو، وەک بەشێک لە چوارچێوەی چاودێریکردنی ململانێ و سەقامگیری، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ لە پارێزگای نەینەوا، باس بکات.

  • نەجم ئەلجبوری، پارێزگاری نەینەوا
  • ئوسامە ئەلغەریزی، پەیمانگای ئاشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • نەجیب میخائیل موسا، سەرۆكی قەشەكانی كلدانی لە موسڵ و ئاكرێ
  • زەیدان خەلەف، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق
  • جێسیکا فیایندلی، پەیمانگای نێودەوڵەتی کۆمارییەکان (بەڕێوەبەری پانێل)

ئوسامە ئەلغەریزی وتی، “چوارچێوەیەکە کە پێکهاتووە لە زیاتر لە 100 پێوەر، سەیری تەوەری حوکمڕانی، سەروەری یاسا، بژێوی، ئاشتەوایی، دادپەروەری، ئاسایش و لەم دواییانەدا گۆڕانی کەشوهەوا دەکات. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە حەوت خولی کۆکردنەوەی زانیاریمان کردووە”. ڕووپێوییەکە لەسەر ئاستی قەزاکانی حەمدانیە، تەلەعفەر، شنگال، وموسڵ ئەنجامدراوە. دەرەنجامەکان دەریانخست کە “متمانە بە حکومەتی ناوەند و پەرلەمان زۆر کەمە”. لە سەرانسەری چوار قەزاکەدا، لەسەدا ٦٦ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە متمانەیان بە حکومەتی ناوەندی کەمە یان نیە و لە بەرژەوەندی ئەوان کارناکات. متمانە بە پەرلەمان تەنانەت کەمتریشە، بەڵام لەسەدا ٨٠ی بەشداربووان لە سەرانسەری چوار قەزاکەدا متمانەیەکی کەم یان بێ متمانەیان دەربڕیوە سەبارەت بە پەرلەمانتاران، كە پێیان وایە بۆ بەرژەوەندییەکانیان كار دەکەن”. ئەوەی جێگای سەرنجە، “جگە لە شەنگال، متمانەی هاووڵاتیان بە بەرپرسەكانی حکومەتی لۆكالی قەزاکان [قائیمقام و سەرۆک شارەوانی] و دامودەزگاکان بەرزە و زۆر زیاترە لەوانەی لەسەر ئاستی نیشتمانی”. لە ڕووی ڕێژەییەوە، لە حکومەتی ئاستی قەزاکەدا، “متمانە لە ناو شاری موسڵ، تەلەعفەر، و حەمدانییە زۆرترینە”.

لە پێوەندی لەگەڵ خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، “44%ی بەشداربووان پێیانوابوو کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خزمەتگوزاری لە ناوچەکانیاندا دابین ناکرێت”. ئەوانەی زۆرترین ڕازین لە خزمەتگوزارییەکان لە حەمدانییە نیشتەجێن، ئەوانەی کەمترین ڕازین دانیشتوانی شەنگالن، کە تەنها لەسەدا ١٠ ی شەنگاڵ دەڵێن خزمەتگوزارییە پێویستەکان جێبەجێ دەکرێن. بە گشتی، “ئێمە ڕەوتێکی نەرێنی لەسەر ئەم پێوەرە دەبینین لە قۆناغی چوارەمەوە، کە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا”.

ئەوەی جێگای سەرنجە، پشتیوانییەکی گشتیی بەهێز لە نێوان پێکهاتەکانی نەینەوادا هەیە بۆ لامەرکەزی دارایی و ئیداری و سیاسی. لە قەزای حەمدانیە، کە کەمترین پشتیوانی بۆ لامەرکەزی هەبووە، وەڵامدەرەوەکان پێیان وایە پێویستە لە ڕاستیدا توانای ئەکتەرەکانی حوکمڕانی ژێر نیشتمانی بنیات بنرێت پێش ئەوەی دەسەڵاتی زیاتر دەستیان بەسەردا بسەپێنرێت. هەروەها پێیان وایە کە ئەکتەر و دامەزراوەکانی حکومەتی ژێر نیشتمانی “لە ڕاستیدا لەلایەن قەوارە سیاسییە گەورەکانەوە دەگیرێن” کە کاریگەرییە مەبەستدارەکانی لامەرکەزی “لە بنەڕەتدا تێکدەچێت”.

هەروەها ئەو داتایانەی کە لەلایەن ئەلغەریزیەوە خراوەتەڕوو دەریدەخەن کە لە سەرانسەری ئەو چوار قەزایە، لایەنە سیاسییەکان و ئەکتەرە ئەمنییەکان وەک دوو جۆری سەرەکی ئەکتەر دەستنیشانکراون کە “کاریگەرییەکی زیادەڕۆیی یان نەگونجاویان لەسەر دامەزراوە و پرۆسەکانی بەڕێوەبردنی قەزاکان هەبووە”. لە کاتێکدا 60%ی بەشداربووانی گشتی پێیان وایە دەسەڵاتەکانیان باشتر نوێنەرایەتیان دەکەن ئەگەر لە ئەندامانی گروپە ئیتنۆ-ئایینەکەیان بن، بەڵام لە شەنگال کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان بە شێوەیەکی سەرسەختانە پێیان وایە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانیان پەیوەستە بە ئیتنۆ-ئاینییەوە سەر بە دەسەڵاتداران. گرنگ ئەوەیە وا دیارە خەڵکی نەینەوا “متمانەیەکی زۆر کەمیان بە هەڵبژاردن هەیە وەک میکانیزمێک بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی”. 90%ی شنگالییەکان و 70%ی شاری موسڵ متمانەیەکی کەم یان بێ متمانەیان بە پڕۆسەی هەڵبژاردن نیشانداوە، ئەمەش وەک ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی دۆخی ئێستای ئێستا لە بەرژەوەندی حزبە نیشتمانییە گەورەکان دەزانن.

لە کۆتاییدا ئەلغەریزی ئاماژەی بەوەدا کە نیگەرانییە ئەمنییەکان کە لە سەرەتای توێژینەوەکەدا لە ساڵی ٢٠١٨دا لە پێش هەموو شتێکەوە بوون، لە پارێزگای نەینەوا کەمتر بوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دۆخی ئەمنی باشتر بووە، کۆمەڵگاکان زیاتر متمانەیان بە پرۆسە ئەمنییەکان هەیە. بەڵام ئەو نیگەرانیانە “جێگرەوەیان” بە نیگەرانییەکان لەبارەی حوکمڕانی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بژێوی ئابوورییەوە گیراوەتەوە.

بە بیرکردنەوە لە داتاکان و سەرنجدان لەسەر پێداویستییە بەپەلەکانی نەینەوا، مەتڕان نەجیب میخائیل موسا، مەتڕانی کلدانی موسڵ و ئاكرێ، دەستی پێکرد بە جەختکردنەوە لەوەی مرۆڤ “ناتوانێت لەوە تێبگات کە لە واقیعدا چی ڕوودەدات بەبێ ئەوەی لەم ناوچەیەدا بژی” یان بەبێ خوێندنەوەی مێژووەکەی. گوتیشی: من کوڕی موسڵ و کوڕی کوردستانم لە یەک کاتدا. مەتڕانی موسڵ و ئەقرە و زێبارم لە هەمان کاتدا….. ئەمڕۆ ئەزموونێکتان پێ دەگەیەنم کە سادەیە بەڵام قووڵە”…. “ئەو شەڕانەی لە نەینەوا دەگوزەرێن، هەڕەمەكی نین، بەڕێکەوت نین. بەڵکو هەمیشە کەسانێک هەن کە تامەزرۆی ئەوەن ئیدیعا مولكیەتی شتێك بکەن کە هی خۆیان نییە و بۆ ئەوەش پشت بەو شێوازانە دەبەستن کە هەندێکجار مرۆڤانەن و هەندێکجاریش مرۆڤانە نین”. ناوبراو باسی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەلحەمدانیەی کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە مەسیحییەکان لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا بە شێوەیەکی کوشندە بەر ئاگرێکی گەورە لەناو هۆڵێکدا کەوتن. ئەو بیری هێنایەوە: “…. تا دوێنێ ١٢٢ تەرمی مرۆڤمان نێژرابوو و بچووکترین تەرمی مردوویش، تەمەنی نزیکەی ساڵێک بوو. ڕۆژێک پێش دوێنێ، بە دەستی خۆم لە نێژتندا نوێژم بەسەر لاشەیەكی یەک ساڵ و نیوییدا کرد، ئەوە فریشتە بوو. خەتای ئەم منداڵە چییە؟ تاوانی ئەم گەنج و ژن و تازە هاوسەرگیریانە و ئەوانی تر چییە؟ بۆ ئەوەی باجێکی زۆر بدەین بە کێ و بۆچی؟”

مەتڕانەكە هیوای خواست كە دادپەروەری پێشکەش بکرێت و “ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن بۆ ئەوەی خەم و پەژارەی ئەم قوربانیانە ساڕێژ بکرێت….. پاڵنەری ململانێکان لەسەر گڕکانێک دەژی کە لە ناوەوە دەکوڵێت و نازانین کەی دەتەقێتەوە” . ئەو “زۆر هیوادار بوو کە، لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیە، لە مێری، ڕاستییە گەورەکان دەردەکەون و ئەم کۆبوونەوەیە ویژدان بەئاگا دەهێنێتەوە”. ناوبراو دانی بە ڕۆڵی ئەو کەسانەدا نا کە هاوکار بوون لە کارەساتەکەدا: “ئەم کارەساتە ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆی پیشانی خەڵک دا. ئەو ڕاستییەی کە لایەنە بەرپرسەکانی موسڵ و نەینەوا بە گشتی و کوردستانیش لە پێشەنگەوە چییان کرد لە ناردنی فریاگوزاری سەرەتایی و کردنەوەی دەرگای نەخۆشخانە و فریاکەوتن و ناردنی تیمی فریاگوزاری ڕاستەقینە بۆ شوێنی ڕووداوەکە، شتێکە شانازی پێوە بکەین لە”. لە ڕێگەی ئەم کارەساتەوە بینیمان یەک گەل هەیە کە کەمینەی جیاواز و ئایینی جیاوازە”. کۆتایی بە پێشکەشکردنە ڕۆحییە ئیلهامبەخشەکەی هێنا بە داوای کۆتاییهێنان بە ململانێکان.

پاشان جێسیکا فیندلی ڕووی لە نەجیم ئەلجبوری، پارێزگاری نەینەوا کرد، کە “پۆستێکی سەرەکی لە ئیدارەی ناوخۆییدا هەیە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا دەکات”. داوای لێکرد وردەکارییەکانی ئەو تەحەدایە تایبەتانە بخاتەڕوو کە لە هەوڵەکانیدا بەرەو حوکمڕانی باشتر و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان ڕووبەڕووی بووەتەوە.

پاشان جێسیکا فیندلی ڕووی لە نەجیم ئەلجبوری، پارێزگاری نەینەوا کرد، کە “پۆستێکی سەرەکی لە ئیدارەی ناوخۆییدا هەیە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا دەکات” ناجیم ئەلجبوری: “ئەگەر لە ساڵی ٢٠١٧دا موسڵتان بینیبایە، شارێکی تەواو وێران بووە . هەموو پردێکی موسڵ بە تەواوی وێران بوو. … لە ماوەی سێ ساڵدا توانیمان هەموو ئەو ١١ پردە نۆژەن بکەینەوە و سێ پردی دیکەمان زیاد کرد….. هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت لەلایەن داعشەوە لەناوچوون. بۆ نمونە ٢٦٣ ناوەندی پۆلیسمان هەبوو. هەموویان لەناوچوون. ئێستا، توانیمان زیاتر لە ١٦٠ لەوانە بگەڕێنینەوە. هەروەها نەخۆشخانە و بیناکانی تریش وێران بوون. ئێمە ناڵێین موسڵ لە دۆخێکی گوڵاویدایە لەگەڵ خزمەتگوزارییەکان، بەڵام…… ڕێگایەکی زۆر دوورمان بڕی….. شانازی بەوەوە دەکەین کە ئەلحەمدانیەیە، کە جوانترین قەزای عێراقە. بۆ بەشیقە و ئەلقوشیش هەمان شتە. دۆخی شنگال حاڵەتێکی تایبەتە…. ململانێیەکی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی شنگال ئامادەیە. زۆربەی ئەو هەڕەشە ئەمنیانەی لە شنگال ڕوودەدەن تاوانی ئاسایی نین، بەڵام وەک دەزانن ململانێیەکی نێودەوڵەتی هەیە بە ئامادەبوونی گروپە چەکدارەکان لەناو شنگال….. ئەگەر سیاسییەکان جێمان بهێڵن، چونکە من خۆم بە پیاوی سەربازی دەزانم، ئێمەش باش دەبێت.

ئەلجبوری جەختی لەوە کردەوە کە نەینەوا و کوردستان قووڵایی ئەمنی یەکتر پێکدەهێنن، بۆیە پێویستە هەمیشە پەیوەندییەکی باشیان هەبێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی پارێزگاکە. نەینەوا لە هەموو پارێزگارەکانی عێراق هەمەچەشنترینە، تەنانەت لە کوردستان زیاترە. عەرەب، کورد، تورکمان، ئێزیدی، موسڵمان، مەسیحی و شەبەک هەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو مرۆڤەکانم خۆشدەوێت. من هەموویانم خۆشدەوێت”.  ئاماژەی بەوەشکرد، جیاکاری لە نێوانیاندا ناکات. چەندین دەستکەوتی گەورەی خستۆتە ڕوو، خزمەتگوزارییەکانی ئەلحەمدانیەی وەک نموونە ناوبردووە، لەگەڵ ئەوەشدا سیاسەت ئەوەیە کە شتەکان لەناو دەبات، بە گوتەی پارێزگار. “دوو ساڵ لەمەوبەر، من بە پیاوێکی باش دادەنرام، لەلایەن پەرلەمانەوە بە نیشتمانپەروەر ستایشی دەکرام”، ئێستا هەمان پەرلەمان دەڵێت کە: ئەو بەعسییە، دەبێت لاببرێت.”

پاشان جێسیکا فیندلی بانگهێشتی زەیدان خەلەفی کرد بۆ ئەوەی هەندێک ڕۆشنایی بخاتە سەر ڕەچاوکردنی ستراتیژی سەرەکی و بڕیارە سیاسەتییەکان کە حکومەتی سەرۆکوەزیران بۆ چارەسەرکردنی پێداویستی و خواستە تایبەتەکانی خەڵکی نەینەوا داویانە و چۆن ئەوە ڕەنگە بە شێوەیەکی بەرجەستە تێڕوانینی گشتی بۆ حکومەت باشتر بکات.

كە نۆرەی هات، زەیدان خەلەف جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی محەمەد شیاع ئەلسودانی “بارێكی زۆر قورس و خراپی خزمەتگوزارییەکان و چەندین کێشەی دیكەی بە میرات گرتووە… لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەی تایبەتمەند هەن کە هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم پڕۆژەکان دەکەن، لەوانەش پڕۆژەکانی پارێزگای نەینەوا”. .سەردانێکمان بۆ پارێزگای نەینەوا هەبوو و هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنە هەبوو بۆ سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە پارێزگاکەدا کاردەکەن و چۆنیەتی دابەشکردنی پڕۆژەکان لەسەر قەزا و ناحیەکان بە دەشتی نەینەواشەوە. تا ئێستاش پارێزگاکە بەدەست خراپی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت. لەگەڵ پارێزگار گەشتم کرد و لە ئاستێکی نایاب بوو بە بەراورد بەو وێرانکارییەی کە پارێزگاکە لە کاتی شەڕی ڕزگارییدا تووشی بوو…. ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران زۆر گرنگی بە نەینەوا و دەشتی نەینەوا دەدات بە ئیرادەوە و لیژنەکان پێکهێنران بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان…. سەرۆک وەزیران بە تێڕوانینێکی باوکایەتییەوە سەیری هەموو عێراق دەکات، لە زاخۆوە تا فاو. من خۆم سەرکردایەتی چەندین هەوڵی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیم کردووە لە بەعشیقە و حەمدانیە و حەزەڕ و ناوچەکانی تر. سەردانی شنگالمان کرد و کارێکی گەورەمان هەبوو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ دەسەڵاتی دادوەری. سەبارەت بە خوشکەکانی رزگاربووەكانی [ئێزدی]، ئەمڕۆ ژمارەی وەرگرتنی مووچە گەیشتووەتە زیاتر لە ١١٤١ ڕزگاربوو. لە دوو هەفتەی ڕابردوودا پلانێک هەبووە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو خوشکانە. هەروەها سێ هەزار خێزانمان هەیە کە لە بابەتی هاوکاری کۆمەڵایەتیدا بەشدارن. ئێمە زیاتر لە سێ هەزار خێزانمان هەیە لە قۆناغی کۆتاییدانە لە پرسی وەرگرتنی یارمەتی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکاندا بۆ جێگیر بوونەوەیان”.

خەلەف جەختی لەوەش کردەوە کە دۆخی ئەمنی نەینەوا سەقامگیرە، هەروەها لیژنەی تایبەتمەند هەن سەردانی ناوچەکانی موسڵ و دەشتی نەینەوا دەکەن و بۆیان دەرکەوتووە کە پارێزگاکە چێژ لە سەلامەتی وەردەگرێت بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی و هەموو ئەوانەی ئامادەن. لە پارێزگای نەینەوا چەندین پڕۆژەیان هەیە. کەمپی ئەلغەزلانی دەستنیشانكراوە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون و هەروەها دروستکردنی فڕۆکەخانە بەڕێوەیە. لیژنەیەکیان هەیە بۆ سەردانی شنگال و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم سەرۆکی شارەوانی شنگال دادەنرێت.

لەبارەی ڕێککەوتنی شنگال، خەڵەف ئاماژەی بەوەشکرد: “حکومەت پابەندە بە ڕێککەوتنی شنگال بەو پێیەی یەکێکە لەو شتانەی کە بەرنامەی [حکومەت] لەسەری بنیات نراوە. ڕێککەوتنی شنگال لە سێ لایەن پێکدێت کە بریتین لە ئەمنی و کارگێڕی و بەڕێوەبردنی پرۆژە”. .. شنگال ئاسایشێکی باشی هەیە، دەستووری عێراق ڕوونە…. تەواو ڕاشکاوانە ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق قبوڵ ناکات ببێتە کۆریدۆر یان بنکەیەک بۆ گروپە چەکدارە بیانییەکان…. لیژنەیەک هەیە بە سەرۆکایەتی وەزیر پێکهێنراوە لە کاروباری دەرەوە و ئەو کارێکی زۆری لەم بابەتەدا هەیە لەگەڵ کۆماری تورکیا، هەربۆیە ئەم بابەتە لە پرۆسەی چارەسەرکردندا دەبێت. سەبارەت بە دانانی قایمقام، لەگەڵ بەڕێز ڕیبەر ئەحمەد نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندیمان هەیە و  لە تێگەیشتنەكانمان گەیشتینە ئاستێكی زۆر پێشکەوتوو…. بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت.. تا هەموو ئەو دانیشتنانەی کە ئەنجام دەدرێن، جا لە کوردستان بە سەرکردایەتی من بێت یان بەڕێز قاسم ئەلئەعرەجی، یان لە بەغدا، سەرۆکی حکومەت بە تەواوی ئاگاداریان دەبێت و بەردەوام لێمان دەپرسێت و جەخت دەكاتەوە کە دەبێت ئەم پرسە چارەسەر بکرێت. ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ قایمقام قسەم کرد، زیاتر لە جارێکیش سەردانی قەزای شنگالم کردبوو و ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی کورتدا شتەکان باش دەبن. سەبارەت بە ڕووداوەکەی حەمدانیە، لیژنەیەکیش پێکهێنراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین”.

ديداری مێری 2023

گەنگەشەی سیاسەتە دەستبەجێكانی عێراق

11-10 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم

پانێڵی 1: پێداویستی و ئاوات و تێڕوانینەکانی خەڵک بۆ حوکمڕانی

ڤیدیۆی پانێڵ

Comments are closed.